داخستنی فڕۆكەخانەكان لە ئێران درێژكرایەوە

23 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنیی ئێران دەڵێت، گەشتە ئاسمانییەكان لە سەرجەم فڕۆكەخانەكانی ئەو وڵاتە جارێ دەستپێناكەنەوە.
 دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی مەدەنیی ئیران بڵاویكردەوە، بە مەبەستی پاراستنی سەلامەتیی گەشتیاران و خەڵك، گەشتەكان لە هیچ فڕۆكەخانەكان دەستپێناكەنەوە.
 دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی مەدەنیی ئێران داوا لە هاووڵاتییانی وڵاتەكەی دەكات تاوەكو لە رێگەی میدیاكانەوە ئاگادارنەكرێنەوە، سەردانی فڕۆكەخانەكەن نەكەن.
 راگەیێندراوەكە لە كاتێكدایە، شەوی رابردوو لە لایەن ئیسرائیلەوە چەند جارێك هێرش كرایە سەر فڕۆكەخانەی میهراباد لە تاران.
 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group