دەستپێكردنەوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و سوریا راگەیندرا

24 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
دەستەی دەروازە سنورییەكانی عێراق ئەمڕۆ شەممە بەفەرمی كردنەوەی دەروازەی سنوریی قائیم و دەستپێكردنەوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و سوریای ڕاگەیاند.
دەستەی دەروازە سنورییەكان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ لە دەروازەی قائیمەوە یەكەم بارهەڵگری سوری هاتە ناو عێراقەوە، دوای ئەوەی ڕێكارەكانی پشكنین و نیشتەجێبونی بۆ ئەنجامدرا، بەو پێیەی هەنگاوەكانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دیوی عێراقەوە ئەنجامدەدرێت.
باسی لەوەشكرد، دەستپێكردنەوەی هاتوچۆی هاوڵاتیان لە ڕێگەی دەروازەكەوە ئامانجی كەمكردنەوەی بارگرانییە لەسەر هاوڵاتیانی عێراقی لە كاتی گەشتەكانیاندا، بەتایبەت لەڕوی ئاسانكاری بۆ گەڕانەوە و ڕۆیشتنیان، هەروەها هاندانی چالاكییە ئابورییەكانە بە دامەزراندنی كارمەندان و شۆفێری بارهەڵگر و پاسەكان.
هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، ئەم هەنگاوە نیشاندەرێكی ئەرێنییە بۆ بەهێزكردنی هاوكارییە ئابورییەكانی نێوان هەردو وڵاتی برا، بەشداریكردن لە هاندانی بازرگانی و زیادكردنی داهاتی حكومەت و جێبەجێكردنی داواكارییەكانی بازاڕی ناوخۆیی و پاڵپشتیكردنی سەقامگیری و هەوڵەكانی گەشەپێدان لە ناوچە سنورییەكان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group