ئەمریكا بەكارهێنانی فڕۆكەخانەی بەغدای لە كارمەندەكانی قەدەغە كرد

22 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەعیراق ئاشكرایكرد، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بەهۆی بەرزبونەوەی ئاستی گرژییە هەرێمییەكانەوە فەرمانیكردوە بەجێهێشتنی فەرمانبەرە ناپێویستەكانی حكومەتی ئەمریكا لە عیراق.
باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عیراق هۆشداری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكای بڵاوكردوەتەوە كە ئاڕاستەیان كراوەو ئاماژەیكردوە، داوا لە هاوڵاتیانی ئەمریكا كراوە گەشت بۆ عیراق نەكەن بەهۆی تیرۆرو رفاندن و روبەڕوبونەوەی چەكداری و گرتنەبەری رێوشوێنی مەدەنی، چونكە توانای حكومەتی ئەمریكا سنوردارە لەسەر پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و فریاگوزاری بۆ هاوڵاتیانی ئەمریكا لەعیراق.
باڵیۆزخانەكە ئاماژەشیكردوە، ئەمریكیەكان لەعیراق روبەڕوی مەترسیەكی گەورە بونەتەوە بەهۆی توتدوتیژی و رفاندن و هێزە تیرۆریستەكان و هەڵگەڕاوەكان كە هێرش دەكەنە سەر هێزە ئەمنییە عیراقییەكان و مەدەنییەكان، هەروەها میلیشیاكان دژی ئەمریكا شەڕ دەكەن هەڕەشەن لەسەر ئەمریكییەكان و هاوبەشە نێودەوڵەتییەكانیان.
باڵیۆزخانەی ئەمریكا باسی لەوەشكردوە، روداوەكان بەخێرایی پەرەدەسێنن، هاوڵاتیانی ئەمریكا نابێت لەعیراقەوە بچنە سوریا، چونكە روبەڕوی مەترسی دەبنەوە حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندوە سزای 10 ساڵ زیندانی بەسەر هەر كەسێكدا دەسەپێنن كە بە نایاسایی لەسنورەكانی نێوان عیراق و سوریاوە بپەڕێتەوە، هەروەها بەهۆكاری مەترسییەكانیشە كارمەندانی حكومەتی ئەمریكا قەدەغەیە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بەكاربهێنن، چونكە مەترسی لەسەر فڕۆكەوانی مەدەنی لەناوخۆی عیراق و دەوروبەری هەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group