ئەڵمانیا ئامادەكاری دەكات بۆ رێگریكردن لە كۆچ بەرەو وڵاتەكەی

13 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
حكومەتی ئەڵمانیا ئامادەكاری دەكات بۆ جێبەجێكردنی سیاسەتێكی نوێی رێگریكردن لە كۆچكردن بەرەوە وڵاتەكەی. 
بەپێی زانیاریەكانی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارەو پەنابەران، بەرلین پاڵپشتییە داراییەكانی بۆ رێكخراوە ناحكومییەكانی فریاكەوتن لە دەریای ناوەڕاست و شوێنەكانی دیكە رادەگرێت ئەوەش بۆ توندوتۆڵكردنی سیاسەتی كۆچبەری ئەڵمانیایەو حكومەتی فیدراڵی چیتر پلانی نییە هاوكاری ئەو رێكخراوانە بكات كە لە بواری رزگاركردنی خەڵكی مەدەنیدا لەدەریادا كاردەكەن، ئەم بڕیارەش لە سەرەتای مانگی ئایارەوە دەستبەكاربوەو نوێنەرایەتی گۆڕانی سیاسەت دەكات.
لە بەدواداچونەكانی دەزگای لوتكەدا دەركەوتوە، لە چارەكی یەكەمی ئەمساڵدا 900 هەزار یۆرۆ دراوە بە رێكخراوە فریاگوزاریەكان دوای ئەوەی لەساڵی رابردودا كۆی گشتی دو ملیۆن یۆرۆ بوە لە رێگاكانی كۆچكردن، ماوەی 10 ساڵیشە رێكخراوە ناحكومییەكان كاردەكەن بۆ پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییە رزگاركردنەی كە دەوڵەتانی ئەوروپا بەجێیان هێشتوەو لەكۆی 21 رێكخراوی ناحكومی كە بەشداری لە رزگار كردنی كۆچبەران  لەدەریای ناوەڕاست دەكەن 10یان ئەڵمانین.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group