دوو برای عێراقی لە توركیا كوژران

16 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەبارەی كوژرانی دوو هاوڵاتی عێراقی لە شەڕێكدا لە پارێزگای ئورفا لە باشوری ڕۆژهەڵاتی توركیا لێكۆڵینەوە دەكات.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، بەداخی قوڵەوە نیگەرانی خۆی دەردەبڕێت بۆ ئەو ڕوداوەی لە پارێزگای ئورفا لە توركیا لە ڕۆژی پێنجشەممە (26ی حوزەیرانی) ڕویدا، كە لە ئەنجامدا گیانلەدەستدانی دو هاوڵاتی عێراقی لێكەوتەوە، دوای ئەوەی لەگەڵ هاوڵاتییەكی تورك شەڕیان كردوە.
ئاماژەی بەوەشكردوە، كونسوڵخانەی گشتیی عێراق لە غازی عەنتاب، بە هەماهەنگی ڕاستەوخۆ لەگەڵ باڵیۆزخانەی كۆماری عێراق لە ئەنقەرە، بەدواداچون بۆ لێكۆڵینەوەكان دەكات لەگەڵ دەسەڵاتە پەیوەندیدارەكانی توركیا، كە دەستبەجێ تاوانبارەكەیان دەستگیركردوە و كاردەكەن بۆ دیاریكردنی بارودۆخی دۆسیەكە بۆ دڵنیابون لە جێبەجێكردنی دادپەروەری.
 وەزارەتی دەرەوەی عێراق پابەندبونی خۆی دوپاتدەكاتەوە بۆ بەدواداچون بۆ دۆسیەكە لەڕێگەی كەناڵە دیپلۆماسییەكان و بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان لە كۆماری توركیا، بەشێوەیەك كە مافی هاوڵاتیانی عێراقی بپارێزێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group