نەوا-
لە خشتەیەكدا بڵاوكراوەتەوە پلەی گەرمیی لە 8 پارێزگای عیراقدا رێژەیەكی بەرزی تۆماركردوەو گەیشتۆتە نیوەی پلەی گەرمیی كوڵان.
دەستەی كەشناسی و بومەلەرزەزانی عیراق رایگەیاندوە، چاودێری بەرزبونەوەی پلەكانی گەرمایانكردوە لەسەرانسەری پارێزگاكانی عیراقداو لە چەند پارێزگایەكدا هەست بە گەرمایەكی زۆر كراوە كە 50 پلەی سەدی تێپەڕاندوە، بەواتای ئەوەی گەیشتۆتە نیوەی پلەی سەدی كوڵان و پلە گەرمییە تۆماركراوەكان لەنێوان 47 بۆ 52 پلەی سەدی بوە.
كیشناسی عیراق هۆشداریشیداوە، هاوڵاتیان لە بەركەوتنی راستەوخۆ بەتیشكی خۆر خۆیان بپارێزن و دوربكەونەوە لەكاركردن لە پلەی گەرمی بەرزدا كە ئەگەری بێهۆشبون و ماندوێتی هەیە، ئاگاداری هاوڵاتیانیش دەكاتەوە لەخواردنەوەی ئاوی زۆر بۆ پڕكردنەوەی لەدەستدانی شلەمەنی لە جەستەدا.