لەنزیك شارێكی سعودیە كەشتییەكی نەوتهەڵگر بۆردومان كرا

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ئۆپراسیۆنە بازرگانییە دەریاییەكانی بەریتانیا (UKMTO) بڵاویكردەوە، لە دوری نزیكەی 117 كیلۆمەتر لە رۆژئاوای شاری یەنبوعی سعودیە، تەنێكی نەناسراو كەشتییەكی نەوتهەڵگری پێكاوەو ئاگری گرتوە.
لە راگەیەنراوێكدا ئۆپراسیۆنە دەریاییەكەی ئەمریكا ئاشكراشیكردوە، لەكەشتییەكەدا ئاگركەوتوەتەوە، بەڵام دەستەی كەشتیوانیەكە سەلامەتن و هیچ پیسبونێكی ژینگەیی یان دزەكردنی نەوت روینەداوە.
دوای ئەو هێرشە ئاسمانییەی لە 13ی تەمموزدا كرایە سەر هێڵی نیشتنەوەی فڕۆكەخانەی سەنعای پایتەختی یەمەن كە لەژێر كۆنترۆڵی حوسییەكاندایە، حوسییەكان سعودیەیان بە بەرپرسیار تۆمەتبار كردو هێرشیان كردە سەر فڕۆكەخانەی ئەبها، هەروەها دەریای سورو گەروی بابولمەندەبیشیان بەڕوی هاتوچۆی كەشتییەكانی سعودیەدا داخست.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group