نوێنەری تایبەتی ئەمریكا بۆ رەوشی غەزە گەیشتە ئیسرائیل

24 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ستیڤ ویتكۆف نوێنەری تایبەتی ئەمریكا بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەمەبەستی تاوتوێكردنی دۆخی مرۆیی لە كەرتی غەزە گەیشتە ئیسرائیل.
بەگوێرەی هەواڵی میدیا جیهانییەكان ستیڤ ویتكۆف لە قودسی رۆژئاوا لەگەڵ سەرۆك بنیامین نەتانیاهۆ وەزیرانی ئیسرائیل كۆدەبێتەوە.
ئاماژەشكراوە كە ویتكۆف بە مەبەستی تاوتوێكردنی دۆخی مرۆیی لە كەرتی غەزەو ئەگەری گەیشتن بە رێككەوتنی ئاگربەست لەنێوان ئیسرائیل و حەمماس سەردانی ئیسرائیلی كردوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group