مەسعود پزیشكیان: تەنها ئەو شوێنانە دەكەینە ئامانج كە هێرشیان لێیەوە دەكرێتە سەر خاكەكەمان

4 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاند، هێرشی وڵاتەكەی لە چوارچێوەی بەرگریدایە و تەنها ئەو شوێنانە دەكرێتە ئامانج كە لێیەوە هێرشدەكرێتە سەر خاكەكەیان.
مەسعود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئێران لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ شێهباز شەریف سەرۆك وەزیرانی پاكستان، پەیامێكی ئاڕاستەی وڵاتانی ناوچەكە كرد و وتی، ئێران هیچ مەبەستێكی نییە بۆ ململانێ و پێكدادان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و ناوچەكە.
باسی لەوەشكرد، هێرشەكانی وڵاتەكەی تەنها لە چوارچێوەی مافی بەرگری رەوا دایە و سەرۆك كۆماری ئێران دەڵێت: تەنها ئەو بنكە و شوێنانە دەكرێنە ئامانج كە لەوێوە هێرش دەكرێتە سەر خاكی ئێران.
پزیشكیان رونیشیكردەوە، ئەگەر كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی رێگری لە دەستدرێژییە سەربازییەكان نەكات، ئاسایشی جیهانی تووشی شڵەژان و ناسەقامگیری دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group