هێرشكراوەتە سەر كەشتییەكی بارهەڵگری بەریتانی لە گەروی هورمز

3 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
سوپای بەریتانیا رایگەیاند، هێرشكراوەتە سەر كەشتییەكی بارهەڵگریان لە گەروی هورمز .
ناوەندی ئۆپراسیۆنە بازرگانییە دەریایییەكانی شانشینی یەكگرتو، كە لەلایەن سوپای بریتانیاوە بەڕێوەدەبرێت ڕایگەیاند، ئاگاداریی روداوێكیان پێگەیشتوە لە دوری 25 میلی دەریایی لە باكوری رۆژئاوای "رەئسولخەیمە" لە ئیمارات كە كەشتییەكی بارهەڵگر لە ناو گەروەكە، لە باكوری سوڵتنشینی عومان پێكراوە.
ئاماژەی بەوەشدا، كاپتنی كەشتییە كۆنتێنەرهەڵگرەكە رایگەیاندوە، كەشتییەكەیان زیانی بەركەوتوە بەهۆی هێرشێكەوە گومانی موشەكێكی نەناسراوی لێدەكرێت.
ئەوەش خراوەتەروو، قەبارەی زیانەكان لە ئێستادا نەزانراوە، بەڵام لێكۆڵینەوە بەردەوامە و خۆشبەختانە تەواوی ئەندامانی تاقمەكە سەلامەتن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group