نەوا-
پزیشكێكی ئەمریكی لە غەزەیەو زەنگی ئاگاداركردنەوە لەبارەی برسێتی دەدات هەروەها رایدەگەیەنێت مناڵان بەهۆی بەدخۆراكییەوە بێهۆش دەبن.
دكتۆر تۆم ئادەمكیڤیچ بە ئاژانسی سكای نیوزی راگەیاندوە، لە غەزەم و شایەتحاڵی برسێتی خەڵكەكەم و بانگەشەی ئەوە هەیە كە گوایە قەیرانی برسێتی لە كەرتەكەدا بونی نییە، سەرجەم ئەوانەی بڵاودەكرێنەوە ناڕاستن و من شتەكانم بەچاوی خۆم بینیوە.
ئەو پزیشكە كە لە نەخۆشخانەی ناسر لە خان یونس كاردەكات وتوشیەتی، ئێستا سێ رۆژە لێرەم و زۆر قورسە رونی بكەمەوە كە لێرە چی رودەدات، داواش لە ستیڤ ویتكۆڤ نوێنەری دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دەكەم سەردانی ناوچەكە بكات و پێویستە بێتە نەخۆشخانەكەی بۆ ئەوەی بزانێت رادەی راستەقینەی برسێتی لە ناوچەكەدا چەندەیەو منیش پشانی دەدەم.
ئادەمكیڤیچ ئەوەشی باسكردوە، زۆرێك لە منداڵان لەو رۆژدا بێهۆش دەبن و خۆیان بریندار دەكەن، ئەم منداڵانە بەدەست بەدخۆراكییەكی زۆر توندەوە دەناڵێنن، هەڵاوسانی نرخی خۆراك لە غەزە بەشێوەیەكە كە نرخی یەك كیلۆ گۆشت یان شەكر سەد دۆلارەو ئەمە دۆخێكی نامرۆڤانەیە.