ژمارەی قوربانیانی غەزە گەیشتە زیاتر لە 213 هەزار كەس

5 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ژمارەی ئەو فەڵەستینیانەی كە لە 7ی تشرینی یەكەمی ساڵی 2023ـەوە تائێستا بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر كەرتی غەزە كوژراون بەرزبوەوە بۆ 61 هەزارو 258  كەس و ژمارەی بریندارانیش گەیشتنە 152 هەزارو 45 كەس.
وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لەكەرتی غەزە لە راگەیەنراوێكدا ئاماری رۆژانەی قوربانیانی ئیسرائیلی بڵاوكردەوەو رایگەیاندوە، تەنها لەماوەی 24 كاتژمێردا 100 كەس كوژراون و 603ی دیكەیش برینداربون.
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین راشیگەیاندوە، ژمارەی ئەو كەسانەی كە لە 18ی مانگی ئاداری ئەمساڵەوە تائێستا بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیلەوە كوژراون بەرزبوەتەوە بۆ 9 هەزارو 752 كەس و ژماری بریندارانیش گەیشتوەتە 40 هەزارو چوار كەس.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group