بەغدا پارەی گەنمی جوتیاران خەرجدەكات

4 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
وەزارەتی دارایی عێراق بڵاویكردەوە، دەستیانكردوە بە تەمویلكردنی پارەی جوتیاران كە بڕی ئەو پارەیە 233 ملیارو 999 ملیۆن و 993 هەزارو 760 دینارە.
راشیگەیاندوە، پارەكە بۆ دانەوەی شایستە داراییەكانی ئەو جوتیارانەیە كە بەرهەمەكانی گەنم و جۆیان رادەستی سایلۆكان كردوە بۆ وەرزی كشتوكاڵی ساڵی 2025.
جێی ئاماژەیە، ئەمساڵ جوتیارانی هەرێم نزیكەی 400 هەزار تۆن گەنمیان رادەستی سایلۆكان كردوە كە بەهاكەی زیاتر لە 320 ملیار دینارەو تائێستا هەمو شایستەكانیان وەرنەگرتوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group