نەوا-
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی سەرۆكی ئۆكرانیا پێش كۆبونەوەی ترەمپ و پوتین دەڵێت، دەبێت ئۆكرانیا بەشێك بێت لە چارەسەری ئاشتی.
ماڵپەڕە جیهانییەكان ئاماژەیان بەوەكردوە كە ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی سەرۆكی ئۆكرانیا پێش كۆبونەوەی نێوان دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكاو ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی روسیا سەبارەت بە داهاتوی شەڕی ئۆكرانیا جەختی لەوەكردۆتەوە كە ئۆكرانیا هیچ ئیمتیازێكی خاكی بە روسیا نادات.
زێلێنسكی لە پۆستێكی تێلێگرامدا رایگەیاندوە، ئۆكرانیەكان خاكی خۆیان نادەن بە داگیركەرو دەشبێت ئۆكرانیا بەشداربێت لە هەر چارەسەرێك بۆ ئاشتی.
جێی ئاماژەیە ترەمپ پێشتر ئاماژەی بەوەدابو كە رەنگە ئۆكرانیا ناچاربێت خاكی وڵاتەكەی بدات بە روسیا بۆ كۆتاییهێنان بەو شەڕەی كە بە لەشكركێشی تەواوەتی روسیا لە شوباتی 2022 دەستیپێكرد.