عەلی عەلاق: 80٪ی پارەی عێراق لە ماڵەكاندا هەڵگیراون

5 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق جەخت لە چاكسازی سیستمی بانكیی دەكاتەوە لە عێراق.
عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەی سەباح ڕایگەیاند، پلانی چاكسازی بانكیی 2025، هەنگاوێكی ستراتیژییە بۆ پتەوكردنی متمانە بە سیستمی بانكیی عێراق و چارەسەركردنی گرفتەكان.
ئاماژەی بەوەشدا، بە هۆی لاوازیی متمانەی هاووڵاتییان بە سیستمی بانكیی، 80٪ی دراوی عێراق لە ماڵەكاندا هەڵگیراون.
عەلی عەلاق باسی لەوەشكرد، ئامانجی ئەو پلانەی بۆ چاكسازی دایانڕشتووە نوێكردنەوەی بانكەكانە لەسەر بنەمای پێوەرە نێودەوڵەتییەكان و ڕاكێشانی كۆمپانیا جیهانییەكان، ڕوونیشیكردەوە كە تەنیا 10٪ی بانكەكان تێبینییان لەسەر پلانەكەی بانكی ناوەندی هەبووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group