نەوا-
راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عیراق رایگەیاند، داوامان كردووە پرۆژەیاسای حەشدی شەعبی دوابخرێت.
قاسم ئەعرەجی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عیراق رایگەیاند، داوایان كردووە دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای حەشدی شەعبی بۆ دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دوابخرێت.
قاسم ئەعرەجی ئاماژەی بەوەشكرد، رێگە بە هیچ لایەنێك نادەن داوای هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی بكات، چونكە ئەوان بەشێكی سەرەكی سیستمی ئاسایشی عیراق پێكدەهێنن و دەیانەوێت لەرێگای یاساوە شایستە و موچە و خزمەت و خانەنشینی ئەندامەكانی حەشدی شەعبی هاوشێوەی كارمەندی هێزە ئەمنییەكانی دیكەی عیراق لێبكەن.
ئەوەش لە كاتێكدایە پێشتر ئەمریكا چەند جارێك هۆشداری توندی داوە لە ئەگەری تێپەڕاندنی پرۆژەیاساكە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق.