هێزەكانی سوریای دیموكرات:ئامادەین بەشداری بكەین لە سوپای نوێی سوریا

3 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
هێزەكانی سوریای دیموكرات بە مەرجی ڕێزگرتن لە ناسنامە و مافەكانی گەل ئامادەیی خۆیان بۆ بەشداریكردن لە سوپای نوێی سوریا ڕاگەیاند
سیپان حەمۆ، ئەندامی فەرماندەیی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات و ئەندامی لیژنەی سەربازیی دانوستان لەگەڵ حكومەتی دیمەشق، ئامادەیی هێزەكانی سوریای دیموكرات پشتڕاستكردەوە بۆ پەیوەندیكردن بە سوپای نوێی سوریا، بەمەرجێك یەكگرتنەكە بەپێی ئەو بنەمایانە بەڕێوەبچێت كە "رێز لە ناسنامەكەمان بگرێت و مافی خەڵك بپارێزێت بەبێ جیاوازی".
لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ناوەندی ڕاگەیاندنی SDF، حەمۆ ڕوونیكردەوە كە هەنگاوەكانی داهاتوو كە حكومەتی دیمەشق دەینێت، دیاری دەكات كە تا چەند پرۆسەی یەكگرتن "خێراتر، خاو دەبێتەوە، یان تەنانەت بەستوو" دەبێت.
جەختیشی لەوە كردەوە كە هێزێكی یەكگرتووی نەتەوەیی دەمێنێتەوە كە بەرگری لە هەموو سوورییەكان دەكات تا ئەو كاتەی سیستەمێكی دیموكراسی دادپەروەرانە بەدی دێت.
ئەمەش دوای ئەوە دێت كە مەزلوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات دووپاتی كردەوە كە "رێككەوتنی پێشوەختە" لەگەڵ حكومەتی سوریا لەسەر میكانیزمی یەكخستنی هێزەكان لە یەك هێزی یەكگرتوو لەناو سوپای سوریادا ئەنجامدراوە
ئەم هەنگاوە دوای چەند مانگێك لە وەستانی دانوستانەكانی نێوان هەردوولا بە پێشكەوتنێكی ئەگەری دادەنرا، لەكاتێكدا وردەكارییەكانی ڕێككەوتنەكە و میكانیزمی جێبەجێكردنی تا ئێستاش ناڕوونە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group