ترەمپ: ئەحمەد شەرع سەردانی كۆشكی سپی دەكات

7 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لەچاوپێكەوتنێكدا رایگەیاند، پێدەچێت ئەحمەد شەرع سەرۆكی سوریا بێتە كۆشكی سپی چونكە ئەو بەجدی كار دەكات.
وتیشی: سزاكانی سەر سوریایان هەڵگرتوە بۆئەوەی هەلێكیان پێ بدەن، وەك پێشیان راگەیاندوە شەرع كاری زۆر باش دەكات.
لەلایەكی ترەوە ئەسعەد شیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا رایگەیاند كە سەرۆكی سوریا لەم مانگەدا سەردانی كۆشكی سپی دەكات و پرسی ئاوەدانكردنەوەی ئەو وڵاتە تاوتوێ دەكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group