نەوا-
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن لەعیراق رێژەو ژمارەی دەنگدەرانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاوكردەوەو رایگەیاند، دوای گەیشتنی 99.98%ی ژمارەی وێستگەكانی هەڵبژاردن، بۆیان رونبوەتەوە كە ژمارەی دەنگدەران گەیشتوەتە 10 ملیۆن و 904 هەزارو 637 دەنگدەر لەكۆی زیاتر لە 20 ملیۆن بەمەش رێژەی دەنگدان زیاتر بوە 54.35%.
كۆمسیۆنی هەڵبژاردن بەپێی خشتەیەكیش رێژەی دەنگدانی لەسەرجەم پارێزگاكانی عیراق بڵاوكردوەتەوەو ئاشكرایكردوە كە لەپارێزگاكانی هەرێمی كوردستان رێژەكە لە سلێمانی 56.87%و لە هەولێر 69.02%و لە دهۆك 76.07% و لە كەركوكیش 64.12% بوە.