سەرۆكی ڤەنزوێلا: واشنتن دەیەوێت نەوتی ڤەنزوێلا كۆنتڕۆڵ بكات

5 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
سەرۆكی ڤەنزوێلا، ئەمریكای تۆمەتباركرد بەوەی كە هەوڵی كۆنتڕۆڵكردنی یەدەگی نەوتی وڵاتەكەی دەدات لە ڕێگەی زیادكردنی ئامادەیی سەربازی وڵاتەكەی لە ناوچەی كاریبی.
نیكۆلاس مادۆرۆ سەرۆكی ڤەنزوێلا لە نامەیەكدا بۆ ڕێكخراوی وڵاتانی هەناردەكاری نەوت ( ئۆپێك ) نوسیویەتی، واشنتن دەیەوێت دەست بەسەر یەدەگی گەورەی نەوتی ڤەنزوێلادا بگرێت، كە گەورەترینە لەسەر جیهان، لەڕێگەی هێزی سەربازییەوە.
باسی لەوەشكردوە، ئەو هەڕەشەیە ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیری ناوچەیی و نێودەوڵەتی دەخاتە مەترسییەوە و مەترسی لەسەر بەرهەمهێنانی ڤەنزوێلا و بازاڕی نێودەوڵەتی نەوت دروستدەكات.
مادۆرۆ دەشڵێت، ئەمریكا 15 هەزار سەرباز و 14 كەشتی جەنگی لە كەنارەكانی كاریبی كۆكردوەتەوە، ئەوەش ژمارەیەكی لەگەڵ ڕاپۆرتەكانی میدیاكانی ئەمریكادا دەگونجێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group