وەزارەتی پلاندانان: زیاتر 25%ی كارگەكانی عیراق لەكاركەوتون

44 خولەک پێش ئێستا عێراق

نەوا-
دەزگای ئاماری سەر بە وەزارەتی پلاندانانی عیراق  لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرایكردوە، ژمارەی كۆمپانیاكانی سەر بە وەزارەتی پیشەسازی و كانزاكان لە كەرتی گشتی و تێكەڵاودا 42 كۆمپانیا بون، كۆی گشتی كارگەكانی سەر بەو كۆمپانیایانە 225 كارگەن، بەڵام لەساڵی 2024ـەوە زیاتر 25%ی ئەو كارگانە لەكاركەوتون.
ئاماژەشیكردوە، سەرچاوەی سەرەكی كارپێكردنی ئەو كارگانە ئاوە كە 74 كارگە بەڕێژەی 49% سود لە روباری دیجلە وەردەگرن، هەروەها 46 كارگە بەڕێژەی زیاتر 30% سود لە ئاوی ڕوباری فورات وەردەگرن، هەروەها 17 كارگەی تریش بەڕێژەی زیاتر 11% سود لە ئاوی ژێر زەوی و شەتولعەرەب و سەرچاوەی دیكەوە وەردەگرن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group