ماركۆ رۆبیۆ: گەشەسەندنی سوریا بەندە بە پێكەوەژیانی ئاشتییانە لەگەڵ دراوسێكانی

39 خولەک پێش ئێستا جیهان
نەوا-
بەبۆنەی تێپەڕبوونی ساڵێك بەسەر روخانی رژێمی بەشار ئەسەدەوە، ئەمریكا پیرۆزبایی ئاڕاستەی گەلی سوریا دەكات و دەڵێت: گەشەسەندنی سوریا بەندە بە پێكەوەژیانی ئاشتییانە لەگەڵ دراوسێكانی.
ماركۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، ساڵێك لەمەوبەر، گەلی سوریا لاپەڕەیەكی نوێی لە مێژووی خۆیدا كردەوە، هەروەها پێزانینیان هەیە بۆ هەنگاوە گرنگەكانی حكومەت و گەلی سوریا لە پرۆسەی گواستنەوەدا، بە پشتگیری لەلایەن هاوبەشە نێودەوڵەتییەكانەوە.
 رۆبیۆ جەختیشی كردەوە لە پشتگیری واشنتۆن بۆ "سوریایەكی ئاشتیخواز و گەشەسەندوو، كە كەمینەكانیش بگرێتەوە، و لە ئاشتیدا بژی لەگەڵ هەموو دراوسێكانی".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group