سێنتكۆم: لە بۆسەیەكی چەكدارێكی داعش لە سوریا سێ ئەمریكی كوژران
7 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
فەرماندەیی سەربازی ئەمریكا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست (سێنتكۆم) رایگەیاند، لە 13ی كانوونی یەكەم لە بۆسەیەكی چەكدارێكی داعش لە سوریا دوو ئەندامی خزمەتگوزاری سەربازی ئەمریكی و كەسێكی مەدەنی ئەمریكی كوژران و سێ سەربازی تریش برینداربوون، دواتر رووبەڕووبوونەوە رویدا و چەكدارەكە كوژرا.
لای خۆشیەوە شۆن پارنێل وتەبێژی پنتاگۆن لە هەژماری تایبەتی خۆی لە پلاتفۆرمی "ئێكس" ئاشكرایكرد كە "هێرشەكە لە كاتێكدا بووە كە سەربازەكان لەگەڵ فەرماندەیەكی باڵای سەربازی كۆدەبوونەوە، ئەركی ئەوان پشتیوانیكردن بوو لە ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەكانی رووبەڕووبوونەوەی داعش و تیرۆر لە ناوچەكەدا.
وتەبێژی پنتاگۆن باسی لەوەشكرد كە ئەو هاوڵاتییە مەدەنییەی لە هێرشەكە كوژراوە، وەرگێڕ بووە و لە ئێستادا لێكۆڵینەوە لەو هێرشە دەستیی پێكردووە.