غەللای: پێویستە لەماوەی 15 رۆژدا پەرلەمانی عیراق یەكەم كۆبونەوە ئەنجامبدات

3 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
جومانە غەللای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاندوە، بەپێی مادەی 54 لە دەستوری عیراق دوای ئەوەی دادگای فیدراڵی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی پەسەند كرد، پێویستە لەماوەی 15 رۆژدا پەرلەمانی عیراق یەكەم كۆبونەوەی خۆی ئەنجام بدات و ئەندامان سوێندی یاسایی بخۆن و تێیدا سەرۆك و جێگرانی سەرۆكی پەرلەمانی هەڵبژێرن.
غەللای راشیگەیاندوە، دوای هەڵبژاردنی سەرۆك و جێگرانی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق، پێویستە لەماوەی یەك مانگدا بەپێی دەستور سەرۆك كۆماری عیراق هەڵبژێردرێت و دوای ئەویش لە ماوەی 15 رۆژی دیكەدا سەرۆك وەزیرانی عیراق راسپێردرێت كە لەماوەی 30 رۆژدا حكومەتی نوێی عیراق پێكبهێنێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group