نەوا-
ماڵپەڕە جیهانییەكان بە پشبەستن بە زانیارییە ئەمنییەكان بڵاویانكردوەتەوە، لە روداوێكی تەقەكردندا لە كەناری بۆندی لە شاری سیدنی لە ئوسترالیا لانیكەم كوژرانی 12 كەس و برینداربونی چەند كەسێكی لێكەوتەوە، هێرشكردنەكە بۆ سەر ئاهەنگی كۆمەڵگەی جولەكەكان بوە.
ئەوەش خراوەتەڕو، لەنزیك كۆبونەوەی جولەكەكان ئەو روداوی تەقەكردنە رویداوەو تائێستا تەقەكەرێك كوژراوەو ئەوەی دیكەش لەلایەن پۆلیسەوە كە تەقەی لێكراوە باری تەندروستی ناجێگیرە، دەسەڵاتدارانیش دەڵێن مەترسی لەسەر ناوچەكە نەماوە، بەڵام داوایان لە خەڵك كردوە خۆیان بەدور بگرن.
جێی ئاماژەیە لەو كەنار دەریایەدا كۆبونەوەیەكی ساڵانە بۆ یادی فێستیڤاڵی جولەكەكانی هانۆكا پلانی بۆ دانرابو كە ئەنجامبدرێت، بەڵام ئەو روداوەی لێكەوتەوە.