محەمەد شیاع سوودانی لە بەربژێربوون بۆ پۆستی سەرۆكوەزیرانی عێراق كشایەوە

4 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق
نەوا-
فیراس مەسلەماوی وتەبێژی هاوپەیمانیی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان لە لێدوانێكدا رایگەیاند، محەممەد شیاع سوودانی لە بەربژێربوون بۆ پۆستی سەرۆكوەزیران كشایەوە.
 وتەبێژی هاوپەیمانیی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان دەڵێت، بڕیارەكە بە كۆی دەنگی هاوپەیمانییەكەمان دراوە.
 بە وتەی فیراس مەسلەماوی، كشانەوەكەی سوودانی بۆ كردنەوەی گرێكوێرە و چەقبەستوویی سیاسیی ناو چوارچێوەی هاوئاهەنگی بوو.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group