سەرۆكی لوبنان: لەباشور چەكبەدەست لە دەرەوەی دەوڵەت كۆتاییهاتوە

3 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
جۆزێف عەون سەرۆك كۆماری لوبنان رایگەیاند، لەباشوری لوبنان چەكبەدەست لە دەرەوەی دەوڵەت دوای جێگیكردنی سوپا كۆتاییهاتوە، لەهەمانكاتدا بەردەوامبونی چەكبەدەست لە دەرەوەی سنورەكانی وڵاتدا بوەتە بارگرانییەكی گەورە لەسەر لوبنان.
ئاماژەی بەوەشدا، سوپای لوبنان لە باشورو باكوری روباری لیتانی جێگیر بوەو خۆی بەهێز كردوە لەژێر رێنماییدا ئەركەكانی جێبەجێ دەكات.
جێی ئاماژەیە ساڵی رابردو حكومەتی لوبنان پلانی سنورداركردنی چەكی لە وڵاتەكەی بە پرۆژەیەك بەناوی (چەك تەنها لەدەستی دەوڵەتدا بێت) پەسەند كرد كە پلانەكەش چەكداماڵینی حزبوڵڵا دەگرێتەوەو بە پێنج قۆناغ جێبەجێ دەكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group