نەوا-
كەتائیبی حزبوڵای عێراق ئاشكرایكرد كە ئامادەكاری سەربازیان كردووە بۆ بەرگریكردن لە ئێران.
ئەبو حوسێن حمێداوی ئەمینداری گشتی كەتائیبی حزبوڵای عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەرەی ناڕەوا خۆی ئامادە كردووە بۆ بەئامانجگرتنی ئێران.
هەروەها، ئەمینداری گشتی كەتائیبی حزبوڵای عێراق دەڵێت ، ئێمە بە براكانمان دەڵێین لە ئێران، لە خۆشی و ناخۆشی لەگەڵتانین، هەڵوێستمان روون و ئاشكرایە لە بەرگریكردن لە گەلی ئێران و پیرۆزییەكانی.
هۆشداریشیدا بە ئەمریكا كە جەنگ دژ بە ئێران پیاسە كردن نییە بەڵكو ئاگرێكە و ناكوژێتەوە و باجێكی زۆر گەورە دەدەن.