عیراق دووەم كاروانی هاوكاریی مرۆیی رەوانەی غەزە كرد

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
سەعد مەعن سەرۆكی شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق بڵاویكردەوە، دووەم كاروانی هاوكاریی مرۆیی لەڕێگەی فڕۆكەیەكی بارهەڵگرەوە لە بەغداوە رەوانەی شاری عەریش لە میسر كراوە.
راشیگەیاندوە، یارمەتییەكان لەشاری عەریش رادەستی لایەنە پەیوەندیدارە فەڵەستینییەكان دەكرێن بۆ ئەوەی بەسەر دانیشتوانی كەرتی غەزەدا دابەشی بكەن.
لەماوەی هەفتەیەكدا ئەمە دوەمین كاروانی یارمەتی مرۆییە كە لەلایەن عیراقەوە رەوانەی كەرتی غەزە بكرێت، دوو رۆژ لەمەوبەریش لەڕێگەی فڕۆكەیەكی بارهەڵگرەوە 12 تۆن یارمەتی خۆراكی رەوانەی غەزە كرابو.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group