ناوی 15 كاندید بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق پەسەند كرا

1 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ناوی 15 كاندیدی بۆ هەڵبژاردنی پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق بڵاوكردەوەو تیایدا ئاماژەی بەوەكردوە، ئەو كاندیدانەی ناویان هاتوە مەرجە یاساییەكانی بەكاندیدبونیان بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق تیایدا بوە.
راشیگەیاندوە، ئەوانەی خۆیان كاندید كردوەو ناویان بڵاونەكراوەتەوە بەهۆی ئەوەی مەرجە یاساییەكانیان تیادا نەبوە، دەتوانن بەداواكارییەكی نوسراو ناڕەزایی پێشكەشی دادگای فیدراڵی بكەن لەماوەی یاساییدا كە 3 رۆژە لە رۆژی بڵاوكردنەوەو ئاشكراكردنی ناوەكان، لە هەر رەسمێكی یاساییش دەبەخشرێن.
ناوی كاندیدانی پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق:-

1. شوان حويز فريق نامق
2. احمد عبد الله توفيق احمد
3. حسين طه حسن محمد سنجاري
4. نجم الدين عبد الكريم حمه كريم نصر الله
5. اسو فريدون علي
6. سامان علي إسماعيل شالي
7. صباح صالح سعيد
8. عبد الله محمد علي ظاهر
9. عبد اللطيف محمد جمال رشيد شيخ محمد
10. اقبال عبد الله امين حليوي
11. نزار محمد سعيد محمد كنجي
12. سردار عبد الله محمود تايمز
13. فؤاد محمد حسين بكي
14. مثنى امين نادر
15. نوزاد هادي مولود

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group