وڵاتانی كەنداو لەبەر بەرژەوەندی ئابوریی هۆشداری دەدەنە ترەمپ

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریكا بڵاویكردەوە، وڵاتانی ناوچەی كەنداو بەسەركردایەتی سعودیە هەوڵدەدەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رازی بكەن هێرش نەكاتە سەر ئێران.
رۆژنامەكە ژمارەیەك سەرچاوەی بڵاوكردوەتەوە كە وڵاتانی ناوچەی كەنداو هەوڵ دەدەن ئیدارەی سەرۆكی ئەمریكا رازی بكەن خۆی لە ئەنجامدانی ئەگەری هەر هێرشێك بۆ سەر ئێران بەدور بگرێت، لەوبارەیەشەوە هەر یەك لە وڵاتانی سعودیە، عوممان و قەتەر هۆشدارییانداوەتە ئیدارەكەی ترەمپ هەر هێرشێك بۆ سەر ئێران بازاڕی نەوت دەهەژێنێت و لە كۆتاییدا كاریگەری نەرێنی لەسەر ئابوری ئەمریكا دەبێت.
باسی لەوەشكردوە كە وڵاتانی ناوچەی كەنداو نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە لەوەی ئەگەری ئەنجامدانی ھەر هێرشێك بۆ سەر ئێران دەبێتە مایەی پەكخستنی جوڵەی كەشتییە نەوتهەڵگرەكان لە گەروی هورمزدا، هەروەها بەهۆی هێرشكردنەوە ناسەقامگیریی لە ناوچەكەدا دروست دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group