وەزارەتی ئەوقافی سوریا هێرشەكان بۆ سەر كورد بە فتوحات ناودەبات

3 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
وەزارەتی ئەوقافی سوریا نووسراوێكی بۆ وتاربێژانی مزگەوتەكانی سوریا ناردووە تێیدا هێرشەكان بۆ سەر كورد و رۆژئاوای كوردستان بە فتوحات ناودەبات.
نووسراوەكەی وەزارەتی ئەوقافی سوریا واژۆی د.محەممەد ئەبو خەیر شوكری، وەزیری ئەوقافی كۆماری عەرەبی سووریای لەسەرە و بە ئایەتی 9 لە سورەتی ئەنفال لە قورئانی پیرۆز دەستپێدەكات.
لە نووسراوەكەدا داوا لە وتاربێژانی مزگەوتەكان دەكرێت نوێژی قونووت لە هەر پێنج نوێژە فەرزەكەدا بكەن، بۆ نزاكردن بۆ سەركەوتنی سەربازانی سوپای عەرەبی سوریا.
هەروەها، داوا لە وتاربێژانی مزگەوتەكانی سوریا دەكرێت تەكبیر لێبدەن بۆ خۆشی دەربڕین بە فتوحات و سەركەوتنەكانی سوپای عەرەبی سوریا لە هێرشەكانی دا دژ بە گەلی كورد لە رۆژئاوای كوردستان .

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group