نەوا-
مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق رایدەگەیەنێت، لە ماوەی تەنیا 24 كاتژمێردا، 24 هێرشی جۆراوجۆریان كردووەتە سەر مۆڵگەكانی دوژمن لە ناوخۆی عێراق و ناوچەكەدا.
مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق رایگەیاند، "لە چوارچێوەی پەرەپێدانی چالاكییەكاندا، لە ماوەی شەو و رۆژی رابردوودا 24 ئۆپەراسیۆنی سەربازییان بە بەكارهێنانی دەیان درۆن و مووشەكی جۆراوجۆر ئەنجامداوە".
ئەم هێرشانەی مقاوەمەی ئیسلامی لە كاتێكدایە جەنگی راستەوخۆی نێوان (ئەمریكا و ئیسرائیل) لە دژی ئێران پێ دەنێتە نۆیەمین رۆژەوە.