مانەوەی سوپای ئیسرائیل لە ناو قوڵایی خاكی لوبنان بۆ چەندین ساڵ بەردەوام دەبێت

1 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ئۆپەراسیۆنی سەربازی سوپای ئیسرائیل لە ناو خاكی لوبناندا ئەگەری هەیە بۆ ماوەی چەندین ساڵ بەردەوام بێت.
ڕۆژنامەی (یەدیعۆت ئەحرۆنۆت)ی ئیسرائیلی لە زاری سەرچاوەیەكی ئەمنیی باڵاوە بڵاویكردەوە، ئیسرائیل گەیشتووەتە ئەو باوەڕەی حكوومەتی لوبنان توانای داماڵینی چەكی حزبوڵڵای نییە، بۆیە مانەوەی سوپای ئیسرائیل لە ناو قوڵایی خاكەكەدا بۆ چەندین مانگ و رەنگە بۆ چەند ساڵێكیش بەردەوام بێت.
جەخت لەوەش كراوەتەوە، ئەگەر رێككەوتنی ئاگربەستیش واژۆ بكرێت، سوپا بەم زووانە ناوچەكە چۆڵ ناكات.
بەگوێرەی راپۆرتی رۆژنامەكە، هێزەكانی ئیسرائیل لە ژێر بارانێكی چڕی مووشەك، تۆپخانە و مووشەكی دژە تانكدا كار دەكەن. 
ئەو رۆژنامەیە ئەوەشی ئاشكراكردووە، سەربازەكان تەنیا 5 چركەیان لەبەردەستە بۆ خۆحەشاردان دوای بیستنی زەنگی مەترسی، هەرچەندە باس لە پاشەكشەپێكردنی هێزەكانی حزبوڵڵا دەكرێت، بەڵام هێرشە چەكدارییەكانیان بۆ سەر هێزەكانی ئیسرائیل بە چڕی بەردەوامە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group