وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ترەمپ دەیەوەێت دەست بەسەر یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران بگرێت

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
رۆژنامەیەك ئاشكرایكردوە، سەرۆكی ئەمریكا، تاوتوێی ئۆپراسیۆنێكی سەربازی دەكات بۆ دەستبەسەرداگرتنی یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران.
رۆژنامەی (وۆڵ ستریت جۆرناڵ) لە راپۆرتێكی نوێدا رایگەیاندوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا تاوتوێی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێكی سەربازیی ئاڵۆز دەكات بۆ دەستبەسەرداگرتن و گواستنەوەی بڕێكی زۆر لە یۆرانیۆمی پیتێنراوی ناو خاكی ئێران.
ئاماژە بەوەشدراوە، پلانەكە بریتییە لە دەرهێنانی نزیكەی 1000 پاوەند (454 كیلۆگرام) یۆرانیۆم لەناو دامەزراوەكانی ئێران، وەك هەنگاوێكی سەرەكی بۆ ڕێگریكردن لە گەیشتنی تاران بە چەكی ئەتۆمی.
 (وۆڵ ستریت جۆرناڵ) رونیكردۆتەوە، سەرۆكی ئەمریكا هێشتا بڕیاری كۆتایی لەسەر پێدانی فەرمانی دەستپێكردنی ئۆپراسیۆنەكە نەداوە و نیگەرانە لەو مەترسییانەی كە رووبەڕووی سەربازانی ئەمریكا دەبنەوە، بەڵام بە گشتی پێشوازی لە بیرۆكەكە دەكات بۆ پەكخستنی پڕۆژە ئەتۆمییەكەی ئێران.
هاوكات، لێپرسراوانی ئەمریكاش باس لەوەدەكەن، ئەمە ئەركێكی "پڕ لە مەترسی و ئاڵۆزە"، چونكە پێویست دەكات هێزەكانی ئەمریكا بۆ ماوەی چەند رۆژێك یان زیاتر لە ناو خاكی ئێراندا بمێننەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group