سەرۆكی ئەمریكا: ئێران دەگەڕێنینەوە بۆ سەردەمی بەرد
1 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لەمیانەی وتارێكدا رایگەیاند، ئەگەر نەگەینە رێككەوتن لەگەڵ ئێران، لە دوو بۆ سێ هەفتەی داهاتوو زۆر بە تووندی لە ئێران دەدەین و دەیانگەڕێنینەوە بۆ سەردەمی بەرد.
ئاماژەی بەوەشكرد، بۆیە هێرشمان كردە سەر ئێران خەریكبوو جۆرێك مووشەك دروست بكەن بگاتە ئەمریكا و دەستیان بە چەكی ئەتۆمی بگات.
باسی لەوەشكرد، ئەمریكا پێویستی بە نەوتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەماوە و با وڵاتان خۆیان گەرووی هورمز بپارێزن، هەروەها هەركات جەنگ كۆتایی هات ئەوكاتە دەتوانن كڕین و فرۆشی نەوت بە ئیسراحەت بكەن.
سەرۆكی ئەمریكا باسی لەوەشكرد، ئێمە لە ژێرخانی نەوتی ئێرانمان نەداوە كە دەمانتوانی بیكەین، بەڵام تا هەموو ئامانجەكانمان بە دەست نەهێنین جەنگ ناوەستێت.
ترەمپ راشیگەیاند، هەرچەندە بەدوای گۆڕینی دەسەڵات نین، بەڵام گۆڕینی دەسەڵات بە كردەیی روویداوە، چونكە سەركردە كۆنەكان هەموویان كوژراون، ئێستا ئێمە لەگەڵ گرووپێكی نوێ مامەڵە دەكەین كە كەمتر توندڕەون و زۆر عەقڵانیترن.