وەزارەتی دەرەوەی ئێران: بەهیچ شێوەیەك داوای ئاگربەست و وەستاندنی جەنگمان نەكردووە

1 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
وەزارەتی دەرەوەی ئـێران لەبارەی لێدوانەكانی سەرۆكی ئەمریكا لەسەر بەڕێوەچوونی گفتوگۆ لەگەڵ تـ.ـاران زانیاریی نوێی ئاشكراكرد و رایگەیاند، هیچ گفتوگۆیەك لەگەڵ ئەمریكا بوونی نییە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو لێدوانانەی سەرۆكی ئەمریكا بەتەواوەتی دوورن لەڕاستییەوە و بەهیچ شێوەیەك لەگەڵ ئەمریكا پەیوەندییان نییە.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختی لەوەشكردوە، تـ.ـاران بەهیچ شێوەیەك لەگەڵ واشنتن لە گفتووگۆدا نییە و بەهیچ شێوەیەكیش داوای ئاگربەست و وەستاندنی جەنگیان نەكردووە و ئەوان خۆیان پێشنیاریی گفتوگۆیان لێكردوون.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group