نەوا-
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا (سێنتكۆم) بڵاویكردەوە، هێزەكانی مارێنز لە كەنداوی عەرەبی مەشقی روبەڕوبونەوەی نزیك ئەنجامدەدەن وەك ئامادەكارییەك بۆ ئەركی گەمارۆدانی بەندەرەكانی ئێران و رێگریكردن لە هاتوچۆی كەشتییەكان. سێنتكۆم ئاشكراشیكردوە، هێزەكانی ئەمریكا لەسەر كەشتی هێرشبەر دەستیان بە مەشقەكانیان كردوەو لەكاتی ئەم مەشقانەشدا پەرە بە تواناكانیان دەدەن بۆ جێبەجێكردنی ئەركەكانیان.
ئاماژەشیكردوە، ئێستا كەشتی جەنگی تریپۆلی ئەركی گەمارۆدانی ئەو كەشتییانە جێبەجێ دەكات كە دەچنە ناو بەندەرەكانی ئێران یان لەوێوە دەردەچن.