نەوا-
سەرۆك كۆماری ئێران دەڵێت، وڵاتەكەی هەوڵی فراوانكردنی بازنەی شەڕ نادات و هێرشی نەكردووەتە سەر هیچ وڵاتێك.
مەسعود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئێران لە لێدوانێكدا رایگەیاند، هەڵوێستی بنەڕەتیی ئێمە لەسەر بنەمای پاراستنی ئاشتی، سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەكە داڕێژراوە، ئێران بەدوای فراوانكردنی شەڕدا ناگەڕێت، دەسپێشخەری هیچ جەنگ و ململانێیەك نەبووە و هێرشی نەكردووەتە سەر هیچ دەوڵەتێك.
ئاماژەی بەوەشدا، دوژمن لە بەدیهێنانی ئامانجەكانی شكستی هێناوە و پەنای بۆ هێرشكردنە سەر قوتابخانە، نەخۆشخانە و ژێرخانی وڵات بردووە.
هەروەها سەبارەت بەو هەرشەی كە سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاندبوو ئێران دەگەرێنینەوە بۆ "سەردەمی بەردین"، مەسعود پزیشكیان وتی، ئەم لێدوانانە نییەتی ڕاستەقینەی داگیركەران بەرامبەر شارستانیەتی ئێران دەردەخەن.