نەوا-
سەرۆكی پەرلەمانی ئێران لە نوێترین لێدوانیدا لەبارەی گرژییەكانی گەروی هورمزەوە هۆشداری دەداتە ئەمریكا و دەڵێت، ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی شەڕیان كەم دەبێتەوە.
محەممەد باقر قالیباف سەرۆكی پەرلەمانی ئێران لە نوێترین لێدوانیدا لەبارەی گرژییەكانی گەروی هورمزەوە هۆشداری دەداتە ئەمریكا و دەڵێت، هاوكێشەیەكی نوێ لە تەنگەی هورمز لە جێگیربووندایە و ئاسایشی كەشتیوانی و گواستنەوەی وزە بەهۆی ئەمریكا و هاوپەیمانەكانییەوە كەوتووەتە مەترسییەوە.
هەروەها، قالیباف بە تووندی رەخنەی لە هەوڵەكانی ئەمریكا گرت بۆ سەپاندنی گەمارۆی دەریایی و پێشێلكردنی ئاگربەست.
سەرۆكی پەرلەمانی ئێران لە پەیامەكەیدا بۆ ئەمریكا باسی لەوەشكردوە، باش دەزانین كە بەردەوامیی دۆخی ئێستا بۆ ئەمریكا بەرگە ناگرێت ئەمە لە كاتێكدایە كە ئێمە هێشتا تەنانەت دەستیشمان پێ نەكردووە.