دۆناڵد ترەمپ: ئێرانییەكان ئارەزووی گەیشتن بە رێككەوتن دەكەن
58 خولەک پێش ئێستا جیهان
نەوا-
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی (BFM)ـی فەرەنسی رایگەیاند، ئێرانییەكان ئارەزووی گەیشتن بە رێككەوتن دەكەن، بەڵام نازانم ئایا بەم نزیكانە لەگەڵیان رێكدەكەوین یان نا.
ئاماژەی بەوەشكرد، رێككەوتن بۆ ئێران باشترە، ئەگینا رووبەڕووی چارەنووسێكی سەخت و دژوار دەبێتەوە.
هاوكات عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، واشنتن پەیامی بۆ تاران ناردووە و ئارەزووی خۆیان بۆ بەردەوامبوونی گفتوگۆكان دەربڕیوە، عێراقچی وتیشی، هیوادارین عەقڵ و لۆژیك بگەڕێتەوە بۆ كۆشكی سپی.