حەوت گۆڕی بەكۆمەڵ لەپارێزگای ئەنبار هەڵدەدرێنەوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
زیا كەریم بەڕێوەبەری كاروبارو پارێزگاریكردن لە گۆڕە بەكۆمەڵەكان لە دامەزراوەی شەهیدانی عیراق رایگەیاندوە: دەستیان بە هەڵدانەوەی حەوت گۆڕی بەكۆمەڵ لە پارێزگای ئەنبار كردوە كە مێژوەكەیان بۆ ساڵانی هەشتاكان دەگەڕێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكردوە: دوای هەڵدانەوەیان روفاتەكان دەگوازرێنەوە بۆ بەشی پزیشكی دادوەری بۆ پشكنینی تاقیگەیی و شیكاری دی ئێن ئەی بۆ دەستنیشانكردنی ناسنامەی قوربانییەكان.
ئەو بەرپرسەی دامەزراوەی شەهیدانی عیراق رونیشیكردوەتەوە: پرۆسەكە تەنها بە هەڵدانەوەی گۆڕەكان  كۆتایی نایوت، بەڵكو ئەركی دیكەش لەخۆدەگرێت كە پشت بە شیكردنەوەی وێنەی ئاسمانی و ئەنجامدانی پشكنینی شوێنەكە لەلایەن تیمە شوێنەوارییەكانەوە دەبەستێت بۆ دەستنیشانكردنی ئەو شوێنانەی كە رەنگە گۆڕی بەكۆمەڵی دیكەیان تێدابێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group