باخچەلی: ئەو هەڕەشانەی لە ئێران دەكرێن سبەینێ لە توركیاش دەكرێت

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

دەوڵەت باخچەلی سەرۆكی مەهەپە رایگەیاند، هەڕەشەكانی ئەمڕۆی جیهان توركیا ناچار دەكەن هەنگاوی ستراتیژی بنێت بۆ بەهێزكردنی یەكڕیزیی ناوخۆیی و رێگریكردن لە هەر هەوڵێك بۆ تێكدانی سەقامگیرییەكەی، چونكە ئەو لێدوان و هەڕەشانەی كە هێزە جیهانییەكان ئەمڕۆ ئاڕاستەی ئێرانی دەكەن سبەینێ ئاڕاستەی توركیاشی دەكەن.
باخچەلی سەبارەت بە پرسی چارەسەریی پرسی كورد راشیگەیاندوە، ئەو پڕۆژەیەی دەوڵەت گرتویەتییە بەر ئامانجی بەهێزكردنی برایەتی نیشتمانی و چەسپاندنی تەبایی ناوخۆییەو یەكڕیزیی كۆمەڵگەی توركیا بەسەرجەم پێكهاتەكانیەوە، بەردی بناغەیە بۆ بنیاتنانی داهاتویەكی سەقامگیر تر.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group