ئەبو كاروان سكرتێری كۆمیتەی ناوەندیی حزبی شیوعی كوردستان لە لێدوانێكدا رایگەیاندوە، روانگەی نەگۆڕی خۆیان بۆ یەكڕیزیی نیشتمانی وەك زەرورەتێكی مێژویی گرنگ دەبینن و پێیانوایە ستراتیژێكی سەرەكییە بۆ پاراستنی دەستكەوتەكانی گەلی كورد.
ئەبو كاروان ئاماژەی بەوەشكردوە، لەم هەلومەرجە ئاڵۆزەی كە ناوچەكەو نیشتمانی پێدا تێپەڕ دەبێت، گەلی كوردستان زیاتر لەهەر كاتێكی تر پێویستی بە یەكگرتوویی و هاودەنگییەكی راستەقینە هەیە، مەترسییەكان و گۆڕانكارییە خێراكان وا دەخوازن كە هێزە نیشتمانییەكان ناكۆكییە لاوەكییەكان وەلا بنێن، چونكە تاكە گەرەنتی بۆ مانەوەو پاراستنی قەوارەی سیاسی و نەتەوەیی كۆدەنگی و یەكڕیزییەكی پۆڵایینە لەبەرامبەر هەر پێشهاتێكی نەخوازراودا.