لە یەكشەممەوە پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، لەئەنجامی بەردەوامی كاریگەری بارستە هەوای دەریای ناوەڕاست لەسەر ناوچەكان لە ئاسمانی هەرێم بە زۆری ساماڵ و هەندێك كات پەڵە هەوری جیا جیا دروستدەبێت و لەناوچە شاخاویەكانی باكوری پارێزگای دهۆك و سنوری ئیدارەی سۆران لەكاتەكانی نێوان نیوەڕۆ بۆ ئێوارەی رۆژی شەممە 30/5 ئەگەری دروستبونی كەڵەكە هەورو چالاكبونی هەورە بروسكەو تاوە باران دەبێت و پلەكانی گەرماش بەجێگیری دەمێننەوە.
ئەو شارەزایەی كەشناسی راشیگەیاندوە، رۆژی یەكشەمە كەشوهەوا بەگشتی جێگیرو ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەكانی گەرماش بەراورد بە رۆژی شەممە 2 پلە بەرزدەبنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group