ژینگەی هەولێر بۆ هاوڵاتیان: هەر كەسێك ژینگەی پیسكرد ئاگادارمان بكەنەوە
2 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەولێر بڵاویكردوەتەوە، لەهەڵمەتی پارك راگرتنی سەیرانگاو شوێنە گەشتیارییەكان و هاوكات هۆشیاری ژینگەیی بەردەوامەو كارمەندەكانیان چەندان كیسی زبڵ و خاشاكیان بەسەر گەشتیاراندا دابەشكردوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەولێر بەپێویستی زانیوە گەشتیاران بەوپەڕی بەرپرسیارێتیەوە مامەڵە لەگەڵ سروشت و ژینگە بكەن و وەك ماڵی خۆیان پاك رایبگرن، چونكە پیسكردنی ژینگە تێكدانی ژیانە.
داواشی لە هاوڵاتیانكردوە ئەگەر هەر كەس و گروپێك پابەندی پاراستنی ژینگە نەبێت لە رێگەی كەناڵە فەرمییەكانیانەوە ئاگاداریان بكەنەوە بۆئەوەی تیمەكانیان بەدواداچونی بۆ بكەن و رێككاری یاسایی بەرامبەر سەرپێچیكارانی ژینگە بگرنەبەر.