زیاتر لە سێ مانگە هەشت گەنجی كورد لە لیبیا رفێنراون

1 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
بەكر عەلی سەرۆكی كۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەكان لە هەرێمی كوردستان رایگەیاندوە، كۆمەڵێك گەنجی كورد كە ژمارەیان 8 كەسە، بەنیازی كۆچی نایاسایی بون و لە وڵاتی لیبیا لەلایەن باندە مافیاكانەوە رفێنراون و داوای پارە لە كەسوكاریان دەكرێت، ئەو گەنجانە زیاتر لە سێ مانگ و 16 رۆژە رفێنراون و باندە مافیاكان بۆ ئازادكردنی هەر یەكێكیان داوای وەرگرتنی پێنج بۆ شەش هەزار دۆلار دەكەن و كەسوكاریشیان لە هەوڵدان بۆ ئازادكردنیان.
سەرۆكی كۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەكان بۆ كەناڵ 8 وتوشیەتی، هەشت گەنجە كوردەكە كە تەمەنیان لە خوار 25 ساڵەوەیە، بەنیازی كۆچ بون بۆ ئیتاڵیا، بەڵام لە 14ی ئازاری ئەمساڵەوە لەلایەن باندێكی مافیاوە لە لیبیا دەستبەسەركراون.
رونیشكردوەتەوە كە روداوەكە كاتێكبوە گەنجەكان لەلایەن كوردێكەوە رادەستی هاوڵاتیەكی سوری كراون و دواتر ئەویش رادەستی كەسێكی دیكەی كردون، لەوكاتەوە دەستبەسەر كراون.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group