قائیمقامیەتی سلێمانی: كێشەی كەمی بڕی غازمان نەماوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە، فازڵ عومەر، قائیمقامی سلێمانی بە وەكالەت بە ئامادەبوونی لیژنەی باڵا و لیژنەی غازی سەر بە لیژنە هاوبەشەكان لەگەڵ خاوەن كارگەكانی غاز كۆبووەوە.
قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژە بەوەشدا، ئەو بڕە غازەی دێتە ناو شاری سلێمانی بەشێوەیەكی یەكسان دەدرێت بە كارگەكان و لەژێر چاودێری قائیمقامیەتدا بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێن.
هەورەه، لەو كۆبونەوەیەدا گفتوگۆ كرا لەسەر چۆنێتی وەرگرتن و دابەشكردنی ئەو بڕە غازەی پشكی سلێمانییە بەسەر كارگەكانی غازدا، بۆئەوەی بە پلان و لەژێر چاودێریدا بگات بە دەستی هاووڵاتیان.
لای خۆشیەوە، وەرزێر عەبدوڵا نوێنەری كارگەكانی غازی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو بڕە غازەی ئێستا‌ دێتە شاری سلێمانییەوە بەشی پێویستی دەكات و كێشەی كەمی بڕی غازیان نەماوە. 
هەروەها، دەستخۆشی لە قائیمقامیەت و لیژنە هاوبەشەكان دەكەین كە هاوكاربوون بۆ رێكخستنەوەی دابەشكردنی غاز بەسەر كارگەكان و دواتر هاووڵاتیاندا.
وتیشی: پلانمان داناوە بۆئەوەی لە وەرزی هاویندا كە داواكاری لەسەر غازی ماڵان كەمترە، بڕێكی زۆر غاز لە كۆگاكانماندا هەڵبگرین بۆ ئەوەی لە وەرزی زستاندا بدرێت بە هاووڵاتیان و كێشەی كەمبوونەوەی غاز دروست نەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group