سبەینێ دادگاییكردنەكەی لاهور شێخ جەنگی بەرێوەناچێت

1 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
دانا تەقیەددین ئەندامی تیمی پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی لە لێدوانێكدا راگەیاند، سبەینێ چوارشەممە 3ی حوزەیران، دادگاییكردنەكەی لاهور شێخ جەنگی و 11 دەستگیركراوەكەی دیكەی لالەزار بەڕێوەناچێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی ئەوەی دۆسیەی بریكارەكەیان لە دادگای تاوانەكانی دووی سلێمانی نەماوە و رەوانەی دادگای پێداچوونەوە (ئیستئناف) كراوە.
باسی لەوەشكرد، تیمی پارێزەران سكاڵایەكیان تۆمار كردووە سەبارەت بەوەی دۆسیەكە لە دادگای تاوانەكانی دووی سلێمانی بەڕێوە نەچێت، ئێستا دۆسیەكە لەو دادگایە نەماوە و حەواڵەی دادگای پێداچوونەوەی ناوچەی سلێمانی كراوە بۆ تێهەڵچوونەوە و بڕیاردان لەسەری.
دانا تەقیەددین جەختی لەوەشكردەوە، تا كاتی یەكلابوونەوەی سكاڵاكەی تیمی پارێزەران لەسەر گۆڕینی دادگاكە، رێوشوێنەكان لە دادگای پێشوودا رادەگیرێن و دوای یەكلابوونەوەی سكاڵاكە ئەوكاتە وادەی دیكە بۆ دادگاییكردن دیاریدەكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group