وتەبێژی پارتی: پێویستە هەموو لایەنەكان پێكەوە شان بدەنە بەر بەرپرسیارێتی

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت، پێویستە هەموو لایەنەكان پێكەوە شان بدەنە بەر بەرپرسیارێتی.
مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە وەڵامی لێدوانەكانی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەبارەت بە (39 كورسییەكەی پەرلەمان) رایگەیاند، پارتی هیچ رایەكی پێشوەختە و دیاریكراوی لەسەر ئەو بابەتە نییە و هەموو پرسەكان بۆ كاتی گفتوگۆكان جێدەهێڵدرێن.
وتەبێژی پارتی وتیشی، جەخت لە پەیامەكەی مەسعود بارزانی دەكەینەوە، پێویستە هەموو لایەنەكان پێكەوە شان بدەنە بەر بەرپرسیارێتی بۆ رێكخستنەوەی دۆخەكە.
ئاماژەی بەوەشدا، دەبێت بە یەكڕیزی رووبەڕووی كێشە ناوخۆییەكان و كێشەكانمان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ ببینەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group